دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێم جەخت دەکاتەوە لەوەی کە دادوەرانی داواکاری گشتی بەشێکی ڕەسەن وگرنگ و کاران لە خێزانی دادوەری لە کوردستان و لە عێراق.
ئەمڕۆ ٦ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ڕونکردنەوەیکی سەبارەت بە گرژی نێوان دادگای سلێمانی و حاکم ناز نوری بڵاوکردەوە لە ڕونکردنەوەکەدا هاتوە" سەرۆکایەتیەکەمان بە نیگەرانیەوە دەڕوانێت بۆ هەر نادیدەگرتنێک بۆ ئەرک وڕۆڵی گرنگی دادوەرانمان وپێشێلکردنی دەقە یاساییەکان کە لە پەرلەمانی کوردستان دەرچوون چ بە نوسراو یاخود ڕوونکردنەوە یاخود لێدوان کە لەلایەن هەر لایەنێک دەربچێت وە پێویست دەکات هەموو ورووژاندنی ئەو بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و لە هەر شوێنێکی تر هیچ خزمەتێک بە بەرژەوەندی گشتی ناکات بەڵکو زیان بەخشە بە کۆی پڕۆسەی دادپەروەری ومتمانەی گشتی بە سیستەمی دادوەری بێ هێز دەکات".
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوە " پێویستە زۆر بەرپرسانە وحەکیمانە لەگەڵ ئەم جۆرە بابەتانە مامەڵە بکرێ، چونکە دادوەرانی داواکاری گشتی ودادوەران تەواوکەری یەکترین وئامانجی پیرۆزی هاوبەش کۆیان دەکاتەوە بۆ پاراستنی مافەکان وهێنانەدی دادپەروەری وسەروەری یاسا".
هەروەها دەڵێن ئەم ڕوونکردنەوەیە لەسەر بنەمای چەسپاندنی تێگەیشتنی ڕاست ودروستی ڕۆڵی داواکاری گشتی وپێگەکەی لە سیستەمی دادوەری بڵاوکراوەتەوە.
لە ٣ی ئەم مانگە دادگای سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند "ماوەیەکە کەسانێک کە هیچ سیفەتێکی دادوەرییان نیە و لە پەیکەری پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری دادوەر نین، بەڵام بەناوی دادوەرەوە خۆیان دەنا دەناسێنن"
ناز نوریش ڕایگەیاند "ئەو حاکمە و سکاڵا لەسەر سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی تۆمار دەکات، چونکە سوکایەتییان بە داواکاری گشتی کردووە و جیاوازی دەکەن لە نێوان داواکاری گشتی و دادوەراندا".