بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات مەزڵوم عەبدی لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا تۆم باراک و فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ئەدمیراڵ براد کۆپەر کۆبونەوە.
ئەمڕۆ ٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ سەبارەت بە هەنگاوەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ ئاداری نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع، ڕێگاکانی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا، ڕەخساندنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان، ڕێخۆشکەریی بۆ گەڕاندنەوەی پەنابەران بۆ وڵاتەکەیان، تەوەری کۆبونەوەی نێوان مەزڵوم عەبدی و شاندە ئەمریکیەکە بووە.
لە کۆبونەوەکەدا هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ئیلهام ئەحـمەد و فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەگە) ڕۆهیلات عەفرین ئامادەبوون.
لە درێژەی گفتوگۆکاندا جەختکراوەتەوە لەسەر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەسەدە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و پتەوکردنی ئاسایشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کە سەروەریی خاکی سووریا بپارێزرێت.