چاوەڕوان دەکرێت ٨ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ ڕۆژی چوارشەمە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە، دوای ٩ ساڵ لە زیندانیکردنی ئازاد بکرێت.
بە پێی زانیاریەکانی میدیاکانی تورکیا، حکومەتی تورکیا تانە نادات لە بڕیارەکەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش بەو پێیەش لەکاتی دیاریکراودا ناوبراو ئازاد دەکرێت.
سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ٤تشرینی دووەمی ٢٠١٦ـەوە دەستبەسەرکراوە و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تاوەکو ئێستا سێ جار بڕیاری داوە کە زیندانیکردنی دەمیرتاش پێشێلکاریی مافەکانییەتی و دەبێت ئازادبکرێت، بەڵام دادگاکانی تورکیا داواکارییەکانیان ڕەتکردوەتەوە بە بیانوی ئەوەی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا یەکلاکەرەوە نەبوون و دەمیرتاش لە دادگاکانی تورکیا ٤٧ دۆسیەی تاوانی بۆ دروستکراوە.