ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتیك، رایگەیاند '' هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی حكومه‌تی سوریای ڕەتدەکەینەوە ئەو هەڵبژاردنە سەرجەم پیکهاتەکانی سوریا لە خۆناگرێت.''
ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتیك ''مەسەدە'' دووشەممە ٦ی تشرینی یەکەم، هەڵوێستی خۆی، بەرامبەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سوریا ڕاگەیاند کە ئەو هەڵبژاردنە گوزارشت له ئیراده‌ی سورییه‌كان ناكات، هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو ناوچه و پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته ناكات.
مه‌سه‌ده هه‌ڵبژاردنه‌كانی وه‌ك شانۆیه‌كی سیاسی وه‌سف دەکات و دەڵێت'' ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه شایسته‌ی قوربانیدانی گه‌لی سوریا نین، كه تێكۆشان بۆ بنیاتنانی سوریایه‌ك كه له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی و ئازادی و پێكه‌وه‌یی ڕاسته‌قینه ده‌كه‌ن".
ئاماژە بەوەشکراوە، ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه شكلین و له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێك بن به‌ره‌و یه‌كێتی نیشتیمانی و كۆده‌نگی گشتی، دابه‌شبونی كۆمه‌ڵگه‌ی سوریایان قوڵتر كردوه‌ته‌وه و سورییه‌كان هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌قینه‌یان ده‌وێت كه گوزارشت له ئیراده‌ی خۆیان بكات و نوێنه‌رایه‌تی هه‌مویان بكات.