کەشناسێک: کەشوهەوا بە تەواوی گۆڕانکاری بەسەردا دێت

شارەزایەکی کەشناسی ئاشکرایدەکات، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گۆڕانکاری بە تەواوی لە کەشوهەوادا ڕوودەدات و کاریگەری گەرما نامێنێت. 

ئاراس جەبار، ڕایگەیاند'' لە سبەی سێشەممە ٧ی تشرینی یەکەم کاریگەری ئەو گەرمایە لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەمدەبێتەوە و پلەکانی گەرما ٢ پلە دادەبەزن.'' 

ئەو کەشناسە ئاشکراشیکرد، لە کۆتای ئەم هەفتەیە و بەتایبەت لە رۆژی هەینیەوە ١٠ی مانگ بارستە هەوایەکی فێنک بۆ سارد لەدەریای ناوەراستەوە سەرجەم ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەگرێتەوە کەشێکی تەواو پایزەیی دەستپێدەکات. 

هاوکاتم لە گەڵ گۆڕانی ئەو کەشوهەوایە پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ماوەی ئێستا بەرێژەی ٥ بۆ ٧ پلە نزمدەبنەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ کاریگەریەکانی بەردەوامی ئەبێت تا رۆژی دووشەمەی داهاتوو. 

 




PM:09:21:06/10/2025