پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک، تۆمەتبارێک دەستگیر کراوە، کە هاوسەری ژنەکەی و هۆکاری روداوەکەش کێشەی کۆمەڵایەتی بوە.
سێشەممە ٧ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکیان بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە،
لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە'' دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو هێزەکانیان لەڕوداوێکی کوشتن لەگەڕەکی کارێزە وشکی شاری سلێمانی ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو لەلایەن تیمەکانی بەڵگەی تاوان کەشف و هێڵکاریی بۆ شوێنی تاوانەکە ئەنجامدراو.''
ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت کە ژنەکە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوەو هۆکاری ڕوداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی خێزانی.
هاوکات، لەئێستادا تۆمەتبار (س، ف، ح) لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٦ بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکە بەردەوامە.