ئاژانسی هاوار نیوز، ئاشكرایدەکات لە دوای شەڕەکەی حەلەب شاندێکی باڵای ئیدارەی خۆسەر بە سەرۆکایەتی مەزڵوم عەبدی گەشتنە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبنەوە.
ئەمرۆ سێشەممە ٧ی تشرینی یەکەم، ئاژانسی هاوار نیوز لە زاری سەرچاویەکی ئاگادار بلاویکردەوە'' شاندی ئیدارەی خۆسەر كە پێكهاتوون لە مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد، رۆهلات عەفرین، لەگەڵ ئەحمەد شەرع و ئەسعەد شەیبانی، بۆ تاوتوێکردنی پرسە سیاسی و ئەمنییەکان لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەی ١٠ی ئازاردا لە کۆبوونەوەدان.''
ئەم هەنگاوە دوای ئەو كۆبونەوەیە دێت كە دوێنێ لەنێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات و چەندین بەرپرسی باڵای ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا و فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئەدمیرال براد کوپەر، كۆبونەوە.
هاوکات، شەوی ڕابردوو، بەهۆی خۆپیشاندانی هاوڵاتییەکان گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە دژی گەمارۆ دانیان، لەلایەن هێزەکانی ئەحمەد شەرع بە چەکی قورس هێرشکرایە سەریان و بەهۆی هێرشەکانەوە ١٥ هاوڵاتی برینداربوون.
لەگەڵ ئەوەی ئاگربەستیش ڕاگەیەندراو شەڕ کۆتایی هات بەڵام هەسەدە، هۆشداریدا لەوەی ژیانی ٣٠٠ هەزار هاوڵاتی کە کوردن لەو گەڕەکانە نیشتەجێن لە مەترسیدایە و حکومەت دیمەشق بەرپرسی یەکەمی ئەو هێرشانەیە.