بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: دکتۆر سانا نەجات حەمید پزیشک لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشید تایبەت بە منداڵان بە هۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایکرد.
ئەمڕۆ ٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، کە پزیشکی نیشتەجێی دێرین و خوێندکاری کۆتا ساڵی بۆردی عەرەبی لە نەخۆشیەکانی منداڵان دکتۆر سانا نەجات بە هۆی نەخۆشیوە کۆچی دوایکردوە.
دکتۆر سانا نەجات تەمەنی چل ساڵ بوە و لە شاری هەولێر پزیشک بوە، بۆ خوێندنی بۆرد لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشید لە سلێمانی کاری کردوە و بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەی پەنکریاسەوە ئەمڕۆ کۆچی دوایکردوە.