بە پێی زانیاریە سەرەتایەکان لە بەشداربویەکی کۆبونەوەکەوەکە کە بە ئاژانسی هەوار نیوزی ڕاگەیەیاندوە لە کۆبونەوەکەدا باس لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکەی ١٠ ئادار کراوە.
ئەمڕۆ٧ تشریینی یەکەم ٢٠٢٥ شاندێک لە نوێنەرانی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بەشداری فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی دەرەوەی پەیوەندیەکانی خۆسەر و ڕۆهلات عەفرین فەرماندەی یەکینەی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا، بە بەشداری نوێنەری ئەمریکا کۆبونەوە.
کۆبونەوەکە لە دوای ئەوە هات کە ڕۆژی ڕابردوو هەمان شاندی خۆسەر لەگەڵ نوێنەری ئەمریکا لە سوریا تۆم باراک و فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ئەدمیراڵ براد کۆپەر کۆبونەوە لەسەر چەند بابەتێک لە ناویشیدا ڕێکەوتنی ١٠ ئادار.
ڕێکەوتنی ١٠ ئادار لە نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەعمەد شەرعدا واژۆکرا و لەسەر چەند بڕگەیەک ڕێککەوتن لە ١٠ ئاداری ٢٠٢٥ کەو ئەوە یەکەم کۆبونەوەیان بوو لە دوای ئەوکاتەوە تا ئێستا دوو جاری دیکە کۆبونەتەوە.
هەر ئەمڕۆ وەزیری بەرگری سوریا مورهەف ئەبو قەسرە ڕایگەیاند "لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کۆبونەتەوە و بڕیاری ئاگربەست و کۆتایی هێنان بەشەڕ لە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرفیە دراوە".
لە کاتێکدا شەوی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی ئەحمەد شەرعەوە هێرش کرایە سەر هەردوو گەڕەکە کورد نشینەکەی شاری حەلەب و تا درەنگانی شەو شەڕ بەردەوام بوو کە بوە هۆی شەهید بوونی دوو هاوڵاتی و برینداربوونی ٦٠ هاوڵاتی دیکە.