بۆ یەکلاکردنەوەی موچەی مانگی ئاب، وەزیرە کوردەکان لای سودانین

 

دوای ئەوەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی پێهات و باسی موچەی هەرێمی کوردستانی تێدا نەکرا، وەزیرە کوردەکان سەردانی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانیان کردوە و ئێستا لە کۆبونەوەدان.


ئەمڕۆ ٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبونەوە و کۆبونەوەکە بە بێ باسکردنی و یەکلاکردنەوەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی پێهاتوە، بۆیە دوای کۆبونەوەکە وەزیرە کوردەکان فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق سەردانی سودانیان کردوە.

هەتا ئێستا چارەنووسی موچەی مانگی ئاب و ئەیلولی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دیار نیە، چاوەڕێ دەکرا ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر بدرێت، و چاوەڕوانیەکە نەهاتە دی و ئێستاش چاوڕوانی  دەر ئەنجامی کۆبونەوەی وەزیرە کوردەکان و سودانی دەکرێت بۆ زانینی هەواڵێكی کاتی هاتنی مووچە.


 




PM:05:44:07/10/2025