کەمێک بەر لە ئێستا سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە کە مووچەی مانگی ئاب بۆ موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.
ئەمڕۆ ٧ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ دوای کۆبونەوەی دوو وەزیری کورد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاردرا بە خەرجکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم
ئەمە لە کاتێکدایە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ ماوەی دوو کاتژمێر و چل خولەک کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران بەڕێوەچوو و تیایدا باسی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەکرا و دوای کۆبونەوەکەش هەریەک لە فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، خالید شوانی وەزیری دادی عیراق سەردانی سودانیان کرد، بەجیا دوو وەزیرە کوردەکە کۆبونەوە لەگەڵیدا، کەمێک بەر لە ئێستا کۆبونەوەکە کۆتایی هات، بە پێی زانیاریەکانی میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان سودانی بڕیاری خەرجکردنی موچەی داوە.