شادمان مەلا حەسەن بۆ بافڵ تاڵەبانی : تۆ تەنها سەرۆک حیزبێکی خۆسەپێنی کودەتاچی

یەکێک لە سەرکردەکانی بەرەی گەل  لە وەڵامی سەرۆکی یەکێتی کە وتی" لاهور سەرکردەی ملیشیاکانە"، رایگەیاند" تۆ تەنها سەرۆک حیزبێکی خۆسەپێنی کودەتاچی". 

شادمان مەلا حەسەن یەکێک لە سەرکردەکانی بەرەی گەل  لە وەڵامی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیدا رایگەیاند" کێ میلیشایە؟ لاهوری شێخ جەنگی ئەندامی ئەنجومەنی بالای ئاسایشی هەرێمی کوردستانە، ئەندامی هەڵبژێردراوی پەرلەمانی کوردستانە، سەرۆکی قەوارەیەکی مۆلەتدار و یاساییە، سەرۆکی یانەی وەرزشی نەورۆزە".

وتیشی"  ئەوجا هەرگیز بە جلی سەربازی دەرنەکەوتووە وەک تۆ هیچ پێگەیەکی رەسمی و سەربازیت نیە، بەڵام تۆ تەنها سەرۆک حیزبێکی خۆسەپێنی کودەتاچی. ئەی پێمان نالێی کێ ئەو هەموو دەسەلاتەی پێت داوە کە ئەو هەموو میلیشیایە دروست بکەیت و بە ئارەزووی خۆت بیجولێنی ،جا بێیت و باس لە سەروەری یاسا بکەی".

ئەم قسانە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی لە دیداری مێری دا وتی" لاهور شێخ جەنگی سەرکردەی ملیشیاکان بووە".

ئاماژەی بەوەشکرد: هەرکەسێک لە سلێمانی دەستگیرکراوە بەڵگەی گەورە لەسەری هەیە، چونکە هەبوونی حزبی سیاسی هۆکار نییە بۆراکردن لە هەڵەکان و بەڵگەی گەورە هەیە و ئەو بەڵگانە دروستناکرێن بەئاسانی، کاتێک سەرکردەیەکی سیاسی بیت مانای ئەوە نییە لەسەرەوەی یاسا بیت، هیچ کەسێک ناتوانێت لە یەکسانی یاسا و دادوەری بتپارێزێت.

لەوەڵامی پرسیاری سەرپەرشتی پانیڵەکە لەبارەی هێز و گروپ و لایەنی چەکداری تایبەت کەلەهەموو عیراق بونی هەیە و یەکێتیش هەیەتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هیچ هیزێکی ناحکومی نییە، تەنها ئەوەیە وەزارەتی پێشمەرگە یەک نەخراوەو لە چوارچێوەی دوو یەکەدایە، یەکەی ٧٠ و ٨٠.





AM:12:05:08/10/2025