تورکیا تانەی لە بڕیارەکەی ژوور دووەمی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا دا، ڕێگەی نەدا ئازاد بکرێت.
ئەمڕۆ دوا وادەبوو بۆ تۆمارکردنی تانەدان لە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا سەبارەت بە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پیشووی هەدەپە، کە لە ٨ـی تەمووزی ٢٠٢٥ دەرچوو ، تورکیا داوای کردووە دۆسییەکە لەلایەن ژوور گەورەوە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و رێگەی نەدا بە ئازادکردنی.
لە ٨ـی تەممووزی ٢٠٢٥، دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا (DMME)، دووبارە دەستگیرکردنی دەمیرتاشی لە چوارچێوەی " دۆسێیەی کۆبانی"ـدا لە ڕووی یاساییەوە بە کەموکورتی زانیبوو و بڕیاری دابوو کە دەستگیرکردنەکە پاڵنەری سیاسییە و لەسەر بنەمای بەڵگەی تەواو نەبووە، ئەو کات دادگا بڕیاریدا تورکیا بڕی ٥٥ هەزار و ٧٤٥ یۆرۆ وەک قەرەبوو بداتەوە بە دەمیرتاش.
لە ١٦ـی ئایاری ٢٠٢٤، سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە چوارچێوەی دۆزی کۆبانێدا سزای ٤٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.