جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند "کلیلی چارەسەری
کێشەکان لە بەغدادە و پێویستە پەیوەندییەکان لەسەر بنەمایەکی تەندروست دابڕێژرێنەوە".
لە دیداری مێری
قوباد تاڵەبانی لە وتارێکدا ئاماژەی بەوە کرد کرۆکی سەرەکی کێشەکان لەگەڵ بەغداد جێبەجێ
نەکردنی یاسایە" و وتی "پێویستە پەیوەندیمان لەگەڵ بەغداد لەسەر بنەمای
دەستوور بێت."
زیاتر روونیکردەوە
کە "بەغداد شوێنی بەدەستهێنانی مافەکانی خەڵکی کوردستانە" و "قوڵایی
ستراتیجی هەرێمی کوردستان لە بەغدادە." بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، داوای کرد کە
"پێویستە پەیوەندییەکی دامەزراوەیی و دوور لە میزاجمان لەگەڵ بەغداد هەبێت"
و "پێویستە دەستووری عێراق وەک خۆی جێبەجێ بکرێت."
لە بارەی پرسی
نەوتەوە، قوباد تاڵەبانی، رەخنەی لە نەبوونی یاسایەک بۆ کەرتێکی گرنگی وەک نەوت، وتی: "کارەساتە وڵاتێکی نەوتی یاسای نەوت و
گازی نەبێت." هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە "عێراق یەک سەرچاوەی داهاتی هەیە
و یاسایەکی نییە بۆ رێکخستنی."
ئەو جەختیکردەوە
"پێویستمان بە یاسای نەوت و گازە بۆ یەکلایکردنەوەی یەکجاری کێشەی نەوت و گاز،
چونکە ئەم یاسایە دەتوانێت ببێتە دەستوورێکی ئابووری بۆ عێراق."
لە بارەی
مووچەوە تاڵەبانی، رایگەیاند: "گرفتی مووچە و کێشەی دارایی لەگەڵ بەغداد هاووڵاتییانی
ماندووکردووە." ئەو بە راشکاوی وتی کە "وڵات بە هات و نەهاتی مووچە ناچێت
بەڕێوە" و پێویستە چیتر هاووڵاتی لەم دۆخەدا نەبێت، بۆیە "دەبێت دڵەڕاوکێی
هاتنی مووچە کۆتایی بێت."