ئهمینداری گشتی یهكگرتوی ئیسلامی كوردستان، سهڵاحهدین بههادین، رایدهگهیهنێت " نە دەسەڵات دەسەڵاتدارێتی دروست دەكات، نەك ئۆپۆزسیۆنیش وهكو پێویست هەیە".
لە چالاکی ئەمڕۆ چوار شەممەی مێریدا لە هەولێر لە وتارێکدا سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی رایگەیاند "دەسەڵاتقۆرخكردن، حزبایەتی و چەوساندنەوەی غەیری خۆیان، شتەكە ئەوەنە بێتام بو چووە ناو بازنەی بچكۆلە بچكۆلەش، شەخسی و عائیلی".
لە بارەی دۆخی ئۆپۆزسیۆنەوە، ئهمینداری گشتی یهكگرتوو دەڵێت " موعارەزەش دابەشبو، هێزە ناڕازییەكان روانگەیەكی یەكگرتومان نییە، جاروبار بەرئەبینە یەكتری، ئیتر زۆرمان بۆ هات ئەڵێن دەسیسەی دەسەڵاتە."
ئاماژەی بەوەشکرد کە کاتێک ئۆپۆزسیۆن رەخنە دەگرێت، رەخنە وەرناگیرێت و دەڵێت" بە عەداوەت حساب ئەكرێ، زۆر تەبیعییە تۆمەتی وات پێوە بنێن كە خۆشیان ئەزانن وانییە، هەمو كەسێكیش ئەزانێ، شەرمیش ناكەن".
لە دوێنێوە دیداری مێری دەستیپێکردووەو سەرکردە و بەرپرسە کورد و عێراقییەکان تیایدا وتاریان هەبووە، لەوانە بافڵ تاڵەبانی و حەیدەر عەبادی و عەلی باپیر و سەلاحەدین بەهادین، دوا وتاریش کە ئێستا پێشکەشدەکرێت، وتاری نێجێرڤان بارزانییە.