کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت" تیمی گەڕۆکمان ئامادەکردوە و کارتی بایۆمەتری دەبەنەوە بۆ بەردەم ماڵی هاوڵاتیان"
ئەمڕۆ ٨تشرینی یەکەم٢٠٢٥ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندوە " لە ڕێگای تیمەکانمانەوە کارتی بایۆمەتری دەنێرینەوە بۆ هاوڵاتیان و ئەو هاوڵاتیانەش کە لە بنکەکان کارتەکانیان وەردەگرن هەموو ڕۆژێکی هەفتە دەتوانن لە کاتژمێر ٨بەیانی تا ٥ دوای نیوەڕۆ کارتەکانیان وەربگرنەوە".
بڕیارە ١١تشرینی دووەم ٢٠٢٥ هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت و لە ئێستاشدا بانگەشەی هەڵبژاردن لە لایەن پارتە سیاسی و بەربژێرەکانەوە بەڕێوە دەچێت و هەر هاوڵاتیەکیش کە مافی دەنگدانی هەیە لە ڕێگای کارتە بایۆمەتریەکەیەوە دەنگی خۆی بەکار دەهێنێت.