نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ٩ی تشرینی یەکەم، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ئەنقەرە بەڕێکەوت بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبێتەوە. 
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند'' لە سەردانەکەیدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆده‌بێته‌وه‌.'' 

هاوکات، بڕیارە لە کۆبوونەوەکدا په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دۆخی ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، تاوتوێ بکەن. 
 
دواین کۆبونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان رۆژی ١١ی نیسان بوو لە کۆڕبەندی ئەنتاڵیا بوو. 

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە، بەڕێوەچوونی چەندین پرسی گرنگ لە ئارادایە لەوانە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کە مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت لەگەڵ بەڕێوچوونی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا کە گەیشتوەیە هەرە قۆناغە گرنگەکانی. 

هاوکات، لە ڕۆژئاوای کوردستانیش چەندین کێشە هەیە تورکیا جەختدەکاتەوە لەوەی ئەگەر هەسەدە ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار لەگەڵ دیمەشق جێبەجێنەکات ئەوا هەموو جۆرێکی پاڵپشتی پێشکەش بە ئەحمەد شەڕع دەکەن. 

 




AM:09:49:09/10/2025