کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ی تشرینی یەکەم، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ لە کەشدا و لە کاتەکانی ئێوارە و شەو لە ناوچەکانی باشوری هەرێم ( پارێزگای کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیان و بەشێکی پارێزگای هەولێر ) ڕێژەی خۆڵ بارین زیاتر دەبێت . 

هەروەها، پلەکانی گەرماش کەمێک نزمتر دەبێت بە ١ تا ٢پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و مەوادای بینین لە نێوان ٧ بۆ ٩ کیلۆمەتردەبێت. لەو ناوچانەی ڕێژەی خۆڵ بارینی زۆرە کەم دەبێتەوە بۆ ٤ بۆ ٦ کیلۆمەتر. 

سەبارەت بە سبەی هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بە نزیکی ٢ تــــا ٤ پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٣٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٩ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٣١ پلەی سیلیزی
ئامێدی : ٢٦ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٣١ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣٣ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ٢٩ پلەی سیلیزی
سۆران : ٣٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢١ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٤ پلەی سیلیزی




AM:11:33:09/10/2025