خێزانی هونەر ڕەشید ئاغا هۆشداریدەدات لەوەی تەندروستی هاوسەرەکەی خراپە و داوا دەکات ئازاد بکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، خێزانی هونەر ڕەشید ئاغا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایدەکات، هاوسەرەکەی لە زیندان دوو جار هێرشکراوەتە سەری و بارودۆخی تەندروستی زۆر خراپە و داوای ئازادکردنی دەکات.
خێزانەکەی دەڵێت'' لەوەتی لە زیندانە دوو جار نە چەقۆ هێرش کراوتە سەری جارێک ١١ چەقۆی لێدراوە لەلایەن زیندانییەکانی دیکە، لە ئێستادا تەندروستی باش نییەوە و داواکارین لە بارزانی ئازادی بکات.''
ئاماژەی بەوەشكرد، هاوسەرەکەی هیچ دۆسییەکی لەسەر نییە بەڵکو تەنها بۆ هۆی ئەوەی قسەی نەشیاوی کردوە دەستگیکراوە و لە ئێستادا پەرشیمانە و داوای لێبوردن دەکات و داواکار لە بنەماڵەی بارزانی ئازادی بکەن.
هونەر ڕەشید ئاغا، بە بڵاوکردنەوەی ژمارەیەک ڤیدیۆ ناسراو بوو کە تیایاندا هێرشی تووند دەکاتە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان و خودی بنەماڵەی بارزانی.