وەزارەتی شارەوانی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایدەکات، کێشەی کەمئاوی پارێزگای سلێمانی لە ڕێگەی پڕۆژەیەکی نوێ بۆ ماوەی ٣٠ ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکرێت.
وەزارەتی شارەوانی هەرێمی کوردستان، پێنجشەممە ٩ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند'' ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو، گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی ٣ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار واژۆ دەكرێت.''
بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ئاوی دووكان-سلێمانی٣ بە گوژمەی ٤٢٣ ملیۆن و ٨٩٠ هەزار دۆلار جێبەجێ دەكرێت.
وەزارەتەکە دەڵێت'' ئەم پڕۆژەیە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵی دیكە كێشەی كەمئاوی لە سلێمانی چارەسەر دەكات و گرێبەستەکەش لە نێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و كۆمپانیای جێبەجێكار واژۆ دەكرێت.''