پارتی دیموکراتی کوردستان کۆتا وه‌ڵامی یه‌كێتیی دایه‌وه‌و ده‌ڵێت: وەزارەتی ناوخۆتان پێنادەین.
پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ڵامی یه‌كێتیی ده‌داته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌ندامێكی وه‌فدی دانوستانكاری پارتی ده‌ڵێت: وه‌كو پارتی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وەزارەتی ناوخۆ ناده‌ین بەیەكێتیی‌و دانوستانیشی لەسەر ناكه‌ین.
دڵشاد شەهاب ئەندامی وەفدی دانوستانكاری پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكردوه: ڕای فەرمی پارتی لەبارەی وەزارەتی ناوخۆ ئەوەیە، نایدات بەیەكێتیی‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دانوستانیشی لەسەرناكات.
دڵشاد شەهاب لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیای نزیك له‌حزبه‌كه‌ی وتویه‌تی: وەزارەتی ناوخۆ یەكێكە لەگرێكوێرەكانی بەردەم پێكهێنانی كابینەی نوێ، بەڵام هێشتا لەدانوستانداین.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه: هێشتا لەقۆناغی ڕاگۆڕینەوەین لەگەڵ یەكتر، بەڵام ڕای فەرمی پارتی لەبارەی وەزارەتی ناوخۆ ئەوەیە، ئەو وەزارەتە نادات بەیەكێتیی‌و دانوستانیشی لەسەرناكات".