سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و بە گوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی هاوئاهەنگی بەردەوامی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا گفتۆگویان کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێکەوت و لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەکە نێچیرڤان بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسی، "لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، گفتوگۆمان لەبارەی هاوئاهەنگی بەردەوامی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا کرد."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە گرنگیی هەوڵە هەرێمییە هاوئاهەنگەکان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی بەرژەوەندی هاوبەش و برەودان بە سەقامگیری لە سەرانسەری ناوچەکەدا.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد، "هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستی دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تیی فراوانكردنی بواره‌كانی هاریكاریی هاوبه‌ش، بیروڕایان گۆڕییه‌وه."
هەروەک لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی و هاکان فیدان باسیان له پرسی ئاو له‌نێوان توركیا و عێراقدا كردووە و نێچیرڤان بارزانی "داكۆكیی له پێویستیی هه‌ماهه‌نگیی نێوان عێراق و توركیا كرده‌وه، به شێوه‌یه‌ك، به‌ڕێوه‌بردنی ئاو هه‌موو پێداویستییه‌كانی هه‌ردوولا دابین بكات."