سەرۆکی هەرێم کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەوەکەی کۆتایی هات و سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە سەرۆکی هەرێم وتی" ئەمە هەلێک بوو لە کاتێکی گونجاودا بۆ هاوبەشکردنی دیدگەکانمان لەسەر پرسە هەرێمییەکان و پەیوەندییە نزیکە ستراتیژییەکان لەنێوان، عێراق، هەرێمی کوردستان و تورکیا."
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ نێچرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەوە و لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت" ئەمە هەلێک بوو لە کاتێکی گونجاودا بۆ هاوبەشکردنی دیدگەکانمان لەسەر پرسە هەرێمییەکان و پەیوەندییە نزیکە ستراتیژییەکان لەنێوان، عێراق، هەرێمی کوردستان و تورکیا."
دەشڵێت "باسمان لە پتەوکردنی هاریکارییەکانمان و بەرەوپێشبردنی ئاشتی هەرێمی، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی کرد."
نێچیرڤان بارزانی، ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا. سەرەتا لەگەڵ هاکان فیدان و دواتر لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە.