لەکابینەی ٨ دا ژمارەی وەزیرەکانی یەکگرتوو لە پارتی زیاترن

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان تەنها هێزی سیاسیە كە بە شەش وەزیر زۆرترین وەزیری لەكابینەی هەشتی هەرێمی كوردستاندا هەیە، كە زۆرترە لەوەزیرەكانی پارتی و یەكێتی و گۆڕان و لایەنەكانی دیكەش.

بەپێی ئەو بەدواداچونەی سپی میدیا كردویەتی یەكگرتوو ئیسلامی كوردستان بەهەریەكە لەوەزیرەكانی ( وەزیری كارەبا، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، وەزیری هەماهەنگی نێوان حكومەت و پەرلەمان، وەزیری فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكان، وەزیری دەستەی ناوچەدابراوەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، وەزیری هەرێم بۆكاروباری كۆچ و كۆچبەران "كەئەمەیان دوێنێ‌ (16/12/2014) لەپەرلەمان بڕیاری لەسەردرا") بەو پێیەش یەكگرتوی ئیسلامی ژمارەی وەزیرەكانی لەكابینەی هەشت دا دەگاتە شەش وەزیر.

ئەوە لەكاتێكدایە پارتی دیموكراتی كوردستان بە پێنج وەزیری (شارەوانی و پلاندانان و پەروەردەو سامانە سروشتیەكان و ناوخۆ) بەشدارەو بزوتنەوەی گۆرانیش بەپێنج وەزیری هەریەكە لە ( پێشمەرگەو بازرگانی و دارایی و ئەوقاف) ودەستەی وەبەرهێنان بەشدارەو یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش بە پێنج وەزیری وەزارەتەكانی (شەهیدان و رۆشنبیری و ئاوەدانكردنەوەو خوێندنی باڵاو تەندروستی) بەشدارەو كۆمەڵی ئیسلامیش بەوەزیری (وەزارەتی كشتوكاڵ و ژینگەو دەستەی مین) بەشدارە..

بەو پێیەش ژمارەی وەزیرەكانی یەكگرتوو لەكابینەی هەشتدا لەوەزیری هەموو هێزەكانی دیكە زیاترە.

چاودێرێكی سیاسی لەو رووەوە بە سپی میدیای راگەیاند كە بونی ئەو ژمارە زۆرەی وەزیری یەكگرتوو بەرپرسیاریەتی گەورەی مێژووی دەخاتە سەرشانی یەكگرتووی ئیسلامی بۆ هەنگاونانی جدی لەچاكسازی ئیداری و سیاسی لەسیستمی حكومڕانی هەرێمدا، بەتایبەت كە یەكگرتوو پێشتر ئۆپۆزسیۆن بووە و رەخنەی زۆری لەسیستمی حكومڕانی گرتووە.




AM:11:46:17/12/2014