بەرپرسێکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق: ڕۆژانی هەڵبژاردن قەدەغەی هاتوچۆ ناکرێت و مۆبایلیش قەدەغەیە


بەرپرسی هەماهەنگیی ئەمنی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت "ڕۆژانی هەڵبژاردن قەدەغەی هاتوچۆ ناکرێت و لە ڕێگای هێزە ئەمنیەکانەوە ئەمنیەت دەپارێزرێت".

ئەمڕۆ ١٠ تشرینی یەکەم٢٠٢٥، موزەفەر عەبدولڕەحمان بە میدیای پارتی راگەیاندوە" کە لە ٦ی مانگی داهاتوەوە قوتابخانەکان لە لایەن کۆمسیۆنەوە وەردەگیرێن بۆ ئامادەکاری هەڵبژاردنەکان و ڕاستەوخۆ وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتیاری ئەمنیەتی ناوچەکانی هەڵبژاردن دەکات و قەدەغەی هاتوچۆش ڕاناگەیەندرێت".

سەبارەت بە بردنە ژورەوەی مۆبایل لە لایەن دەنگدەرەوە، ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن وتویەتی"تەنها ئەو کەسانە مۆبایل بەکار دەهێنن کە باجی کۆمسیۆنیان لایە و بردنە ژورەوەی مۆبایل و بەکارهێنانی لە لایەن دەنگدەرەوە ڕێپێدراو نیە".

بڕیارە ١١تشرینی دووەم ٢٠٢٥ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تەواوی پارێزگاکاندا بەڕێوە بچێت.




AM:10:22:10/10/2025