کەشناسی: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ ١٠تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، بە پێی پێشبینیەکانی بەڕێوبەرایەتی کەشناسی لە هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرای با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت لە نێوان(١٠-٢٠)کم، پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنی ٢-٤ پلە نزمتر دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٣٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٣٠ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٣٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٣٠ پلەی سیلیزی
ئامێدی : ٢٦ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٢٩ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣٢ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ٣٣ پلەی سیلیزی
سۆران : ٣٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢١ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٥ پلەی سیلیزی




AM:10:49:10/10/2025