کۆنگرێسی ئەمریکا پڕۆژە یاسای بەرگری نیشتیمانی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ پەسەند کرد و تێدا بە بڕی ١٣٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری هەسەدە دەکات.
١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژە یاسای بەرگری نیشتمانی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٦ پەسەند کرد، کە بودجەکەی نزیکەی ٩٢٥ ملیار دۆلار بوو، کە ١٣٠ ملیۆن دۆلاری بۆ پاڵپشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و سوپای ئازادی سوریا لە باشووری سوریا تەرخان کردوە.
ئەنجومەنی پیران بە ئەنجامی ٧٧ دەنگی بەڵێ و ٢٢ دەنگی نەخێر، بڕیاردا بۆ ئەوەی هاوکارییەکانیان بۆ هەسەدە مووچە و پشتیوانی لۆجستی و مەشق و چەکسازی بگرێتەوە.
لە پڕۆژە یاساکەدا ٦٥ ملیۆن دۆلار بۆ مووچە ١٥.٦ ملیۆن دۆلار بۆ مەشق و چەک، ٣٢.٤ ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتی لۆجستی، ١٥.٣ ملیۆن دۆلار بۆ چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل و دامەزراوەکان١.٥ ملیۆن دۆلار بۆ خزمەتگوزارییەکانی دیکەی ئۆپەراسیۆن تەرخانکراوە.
ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی یاسای قەیسەر کە بەسەر سوریادا سەپێنراوە، وەک هەنگاوێکە بەرەو سووککردنی سزا ئابووری و سیاسییەکانی سەر دیمەشق.