کەشناسی تورکیا ئاشكرایدەکات، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاوو دادەبەزن و لە چەند پارێزگایەکەی باکوری کوردستان بەفربارین دەستپێدەکات.
کەشناسی تورکیا، هەینی ١٠ی تشرینی یەکەم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی شەممە ١١یـی تشرینی یەکەم و سبەی رۆژی یەکشەممە، پلەکانی گەرما شەش بۆ حەوت پلە نزم دەبنەوە.
ئاماژەبەوەشکراوە، بەهۆی ئەو نزم بوونەوەی پلەی گەرما لە هەر یەک لە پارێزگاکانی سێواز، ئەرزینگان و ئەرزەڕۆمی باکوری کوردستان و کاستامۆنۆ و قەیسەری تورکیا بەفر دەبارێت.
کەشناسی تورکیا هاووڵاتییان ئاگادار کردوتەوە کە ئەگەری دروستبوونی لافا و هەیە و پێویستە رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر، هەروەها هۆشداریی هەڵکردنی بایەکی بەهێزیش دراوە، کە بەگوێرەی پێشبینییەکان خێراییەکەی لە کاتژمێرێکدا دەگاتە ٧٠ کیلۆمەتر.