مەزڵوم عەبدی: پاپەندین بە پارێزگاری کردن لە ناوچەکە و سەپاندنی دادپەروەری

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، پاپەندی هێزەکانیان بە ئامانجەکانین دووپاکردەوە و دەلێت'' بەردەوام دەبین لە پارێزگاری کردن لە ناوچەکە و سەپاندنی دادپەروەری.'' 

مەزڵوم عەبدی، لە ١٠یەمین ساڵیادی دامەزراندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە، لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردەوە'' هەسەدە پابەندە بە بەرگریکردن لە ناوچەکە و چەسپاندنی دادپەروەری و فرەچەشنی.'' 

عەبدی وتیشی'' ئێمە پابەندبوونمان بۆ بەرگریکردن لە گەلەکەمان و خاکەکەمان نوێ دەکەینەوە، هەروەها بۆ دامەزراندنی بەهاکانی دادپەروەری و بەشداریکردن و فرەچەشنی، کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی هەموو سوورییەکانە بۆ سوریایەکی یەکگرتوو سەقامگیرە.'' 

لەلای خۆشیەوە هەسەدە لە بەیانامەیەکدا، ڕایگەیاند'' لە کاتێکدا کە هێزێکی زۆر بەرەو شەڕی ناوخۆ دەڕۆیشتن، هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕێگایەکی جیاوازیان هەڵبژارد، ئەویش بەرگریکردن لە نیشتمان و گەلەکەی.''

 
ئاماژە بەوە کراوە کە لە ماوەی دە ساڵدا، هێزەکانیان لە پێناو پاراستنی شار و شارۆچکەکانی ناوچەکەدا قوربانییەکی زۆری داوە بە هەمان شێوەی ڕابردووش بەردەوام دەبن. 

ئەمڕۆ ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ١٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات تێدەپەڕێت. 





PM:06:04:10/10/2025