مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاشکرای دەکات کرد کە بەمزوانە لیژنەیەكی سەربازی هەسەدە بەرەو دیمەشق دەڕوات و بەمزوانە شەڕی داعش لە سەرانسەری سوریا دەستپێدەکەن.
لە ساڵیادی دە ساڵەی دامەزراندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە، لە رێورەسمێكی سەربازیدا جەختی لەوە کردەوە کە بەمزوانە هێزەکانیان لە سەرانسەری سوریادا بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر شەڕ دژی داعش دەستپێدەکەن.
لە درێژەی قسەکانیدا کە لەبەردەم نمایشێکی سەربازیدا کردی وتیشی " لیژنەیەک بەمزوانە بەرەو دیمەش دەروات و تاوتوێی چۆنیەتی یەکخستنی هەسەدە دەکات".
ئەم راگەیاندنە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ماوەیەکی نزیکدا لە سەرتاسەری سوریادا دژی " تیرۆر " دەجەنگن و مەیدانی شەڕەکانی بەرفراوان دەکەن، دوای کۆبوونەوەی وەفدی هەسەدە بە سەرۆکایەتی مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد دێت کە لەگەڵ وەزیری بەرگری سوریا بە ئامادەبوونی نوێنەری ئەمەریکا هەفتەی رابردوو لە دیمەشق کۆبوونەوە.