ئاکپارتی: وروژاندنی فیدراڵی لەلایەن هەسەدە بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەیە

وتەبێژی ئاکپارتی پێیوایە وروژاندنی ئۆتۆنۆمی و فیدراڵی لەلایەن هەسەدەوە هاوتەریبە لەگەڵ ئەجێندا تێكدەرەكان لە ناوچەكە و دەڵێت: دەبێت دانوستانەكان لە چوارچێوی پرنسیپی یەك دەوڵەت و یەك سوپادا بێت.
 
عومەر چەلیك، وتەبێژی پارتی دادو گەشەپێدان (ئاکپارتی) لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت: ئەگەر دانوستانەکان لە سوریا هەندێک دەربڕی هەندێك بۆچوونی دیاریكراوبن لە چوارچێوەی پابەندبونی هێزەكانی سوریای دیموکرات بە رێککەوتنی (١٠)ی ئازازو گەڵالەكردنی رێبازێكی دروست بەرامبەر بە پرەنسیپی یەک دەوڵەت، یەک سوپای لە سوریا، ئێمە پێشوازی لەو دانوستانانە دەکەین.

وتیشی: هەوڵی هێزەكانی سوریای دیموكرات بۆ خۆدزینەوە لە رێککەوتنەکە بە وروژاندنی پرسەکانی وەک ئۆتۆنۆمی و فیدراڵی، هەڵوێستێکی هاوتەریبە لەگەڵ ئەجێندای ئەو کەسانەی دەیانەوێت سەقامگیری لە ناوچەکە تێكبدەن. 

جەختیشكردەوە: رێککەوتنەکە نابێت لەسەر کاغەز بمێنێتەوە؛ نابێت تەنها پرسێكی تیۆری بێت.




AM:11:48:11/10/2025