سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بەرگریی لەلاهور شێخ جەنگیو هاوڕێکانی لە پەیامێکدا داوا لهكهسوكاری بێسهروشوێن بوان دەکات بهپهله لەناوی سیانی كهسهكانیان ئاگاداریان بکەنەوە، "چونكه كهیسهكه دهبهینه نهتهوهیهكگرتوهكانو نوێنهرایهتی وڵاتانی ڕۆژئاوا".
بورهان ڕەشید گوڵە سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بەرگریی لەلاهور شێخ جەنگیو هاوڕێکانی لهڕاگهیهنراوێكدا سهرهتا باسی شێوازی سهردانهكانی خۆیو پارێزهرهكانی كردوه بۆ زیندانو نوسیویهتی: کاتێک دەچینە لای لاهور شێخ جەنگی لەزیندان، چەند پارێزەربین، ئەوەندەش ئەفسەر دێنە ژورە لەگەڵمانو بەڤیدیۆ کۆی سەردانەکەمان تۆماردەکرێت.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
بۆ ڕای گشتیی هەرێمی کوردستان
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤو دەزگاکانی ڕاگەیاندن
نێردەی وڵاتانو پارتە سیاسییو کەسایەتییە ئازادیخوازەکان
بابەت: ڕونکردنەوە
من (بورهان ڕەشید گوڵە) کە پارێزەری کەیسی بەڕێز (لاهور شێخ جەنگیو هاوڕێکانی)م، سەبارەت بەڕاگیراوانی کارەساتی لالەزارو بەمەبەستی دانانی پارێزەرو بەرگریکردن لێیان، ماوەی چەند ڕۆژیکە داوامانکردوە ناوی سەرجەم ڕاگیراوانی کارەساتی لالەزارمان پێبدرێت، بهڵام تائێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە.
ئەوەی لێرەدا جێگهی سەرنجە ئهوهیه، دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤیش لەهەرێمی کوردستان، زۆر لەمێژە هەمان داوایکردوە، بەڵام ناوەکان بەوانیش نەدراوە.
لێرەدا کەسوکاریان ئاگاداردەکەینەوە کە ئێمە لەم انتهاکە یاساییە، دیسکی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراقو هەولێرو هاوكات کونسوڵخانەی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەمکارە ئاگاداردەکەینەوە، هەرگیز کۆڵنادەینو فشارەکان زیاد دەکەین بۆ ئازادکردنی سەرجەم ڕاگیراوان.
داوا لەکەسوکاری سەربەرزیشیان دەکەین لەناوی سیانیو ناونیشانیان، ئاگادارمان بکەنەوە، دڵنیاییشیان پێدەدەین کە لەهەوڵەکانی ئازادکردنیان بەردەوامدەبین.
بورهان ڕهشید گوڵە
سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بەرگریی لەلاهور شێخ جەنگیو هاوڕێکانی