بڕیارە ئەم هەفتەیە هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتیی مانگی ٨ کە بڕەکەی ١٢٠ ملیار دینارە، بخاتە سەر ژمارەی بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
بەپێی زانیارییەکانی میدیای یەکێتی، ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە ڕێگەی لیژنەیەکی باڵاوە پێداچوونەوە بە خەرجی و داهاتەکاندا بکرێت و داهاتی نانەوتیی مانگی ٨ ئامادە بکرێت.
ڕەوانەکردنی ئەم داهاتە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە راستەوخۆ پەیوەستە بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە لەلایەن بەغدادەوە و بەغداد چاوەڕوانی ناردنی ئەم داهاتە دەکات.