چاوەڕوان دەکرێت کۆمسیۆنی پەرلەمان بچنە ئیمراڵی

‌ئەرشیف_ دورگەی ئیمراڵی

پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی دەڵێت "چاوڕوان دەکرێت لە ماوەی یەک بۆ دوو هەفتەی داهاتودا شاندێکی پێنج کەسی لە پێنج فراکسیۆنی پەرلەمان سەردانی ئیمراڵی بکەن".

شەوی ڕابردوو، ١٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، ئەندامی شاندی ئیمراڵی پەروین بوڵدان لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لە بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکوری کوردستان کردوە و وتویەتی" دوای ئەوەی لیژنەی پەرلەمانی کارەکانی لەگەڵ رێکخراوەکانی ژنان و گەنجان تەواو کرد، جارێکی دیکە لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوە و ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی میت کۆدەبێتەوە، لە دواتردا چاوەڕی دەکرێت سەردانی ئیمڕاڵی بکرێت".

لەسەر هەستیاری قۆناغەکە ئەو ئەندامەی شاندەکەی ئیمڕاڵی ئەوەشی وتوە کە ئۆجەلان هۆشداری داوە کە "قۆناغەکە هەستیارە و پێویستی بە هەنگاوی دوولایەنە هەیە".

٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ شاندی ئیمڕاڵی سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی  زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستانیان کرد و لە دوای کۆبونەوەکە سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە ڕایانگەیاند کە ئۆجەلان دوای کردوە کۆمسیۆنی پەرلەمان سەردانی بکەن و پێویستە لەگەڵیاندا کۆببێتەوە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو (١٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥)، ئەندامانی کۆمیسیۆنەکە لە ئامەد سەردانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و شارەوانییەکان بکەن و لەگەڵ ژنان و گەنجان کۆ ببنەوە.




PM:03:59:11/10/2025