بە وتاری شاسوار عەبدولواحید بانگەشەی هەڵبژاردنی نەوەی نوێ دەستی پێکرد


بە وتارێکی تۆمارکراو، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ شاسوارعەبدولواحید لە زیندانەوە  بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەو جوڵانەوەیە لە سلێمانی ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ ، ١١تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید بە پەیامێکی دەنگی تۆمارکراو بەشداری لە دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنی جوڵانەوەکە لە سلێمانی کرد، و پەیامی ئاراستەی لایەنگران و دەنگدەرانی کرد و دوای لێکردن بەشداری دەنگدان بکەن وڕایگەیاند " تەنها چارەسەر بۆ دەربازبوون لەم دۆخە، بەشداریکردنە لە دەنگدان".

سەبارەت بە دۆخی خۆی کە ئێستا لە زیندانە دەڵێت " هەموتان دەزانن بۆچی لە زیندانم، بەڵام لە جاران بوێرترم بەرامبەر بە زوڵمی دەسەڵات".

١١تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، لە ٣ تشرینی یەکەمەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێکردوە، پارت و بەربژێرەکان بەردەوامن لە هەڵمەتی بەنگەشەی هەڵبژاردن بە ئومێدی بە دەست هێنانی زۆرترین دەنگ.




PM:05:54:11/10/2025