بەرێوەبەرایەتی شارەدێی وەرتێ بڵاویکردوەتەوە، ئـاگاداری دانیشتوانی ناوچەکە دەکەنەوە، لەلایەن بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست دەکرێت بەدابەشکردنی بەشە نەوتی هاووڵاتییان و شوێن دابەشکردنەکەش بەنزینخانەی وەرتێیە.
بەرێوەبەرایەتی شارەدێی وەرتێ بەرێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ یەکشەممە، رایگەیاند" لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی بەشەنەوتی سپی ماڵان، هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بەنزینخانەی وەرتێ بکەن بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتەکەیان".
ئاماژەیان بەوەشکردووە: هەر خێزانێك ٢٠٠ لیتر نەوتی سپی وەردەگرێت و ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دیناریشیان لەبەرامبەردا لێ وەردەگیرێت.
بەرێوەبەرایەتییەکە هاووڵاتییان ئاگاردەکاتەوە بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتەکەیان پێویستە کۆپی کارتی نیشتمانی یاخود کۆپی پسوڵەی خۆراکیان پێ بێت.