وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا نەوەستاوە


وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم، دەڵێت "دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا نەوەستاوە، تەنها گرفت ئەوەیە فەرمانبەر زۆرە و زەوی کەمە". 

ئەمڕۆ، ١٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، وەزیری شارەوانی وگەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساسان عەونی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند " لە ئێستادا خەریکی لایەنی تەکنیکی و کارگێڕی و یاساین بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا و پرۆسەکە نەوەستاوە، تەنها هەندێک گرفت هەیە لە هەندێک لە شار و شارۆچکەدا کە زەوی کەمە و فەرمانبەر زۆرە".

وەزیری شارەوانی ئاماژەی بەوەشدا کە ئەوان لە دیوانی وەزارەت دڵنیای دەدەن، لەوەی سەرجەم فەرمانبەران سودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوەی و خەریکن ئەو گرفاتنەی هەیە چارەسەری دەکەن.

٢٧ئاداری ٢٠٢٤، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دەستکردنەوە بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بە پێی مەرجی دیاریکراو، تا ئێستا دوو قۆناغی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا ئەنجامدراوە.




PM:05:47:12/10/2025