پارتی بە پەیامی مەسعود بارزانی لە هەولێر دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن کرد


پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی و جێگری یەکەم و دووەمی حزبەکە و بەربژێرەکانیان لەسەرجەم پارێزگاکان دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن و ناساندنی بەربژێرەکانیان کرد.

ئەمڕۆ، ١٢تشڕینی یەکەم ٢٠٢٥، پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر و لە بە پەیامی سەرۆکی حزبەکەی دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند " ئەو یاسایەی هەڵبژاردنی پێ دەکرێت یاسایەکی نادادپەروەرە و دەبێت بۆ داهاتوو بگۆڕدرێت، داوا لە هەموو خەڵكی کوردستان دەکەم بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان،  قسەم بۆ ئەوانەی دژی پارتی پیلانگێڕی دەکەن ئەوەیە، بە خۆیاندا بچنەوە، پارتی بە
ئێوە ناشکێت"

سەبارەت بە پەیوەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، مەسعود بارزانی وتی" عێراق نەیتوانیوە ببێتە هاوبەشێکی باش بۆ هەرێمی کوردستان و هیوادارم دەرفەتێکی نوێ بێتە پێش و ئەو هەڵانەی لە لایەن ئێمە و ئەوانەوە کراون دووبارە نەبنەوە وە ئەگەر گرفتێک بۆ یاسای نەوت و گاز کرابێت ئەوا خەتای بەغداد بوە،  ئەگەر دەستوور جێبەجێ کرابا، زۆر لە کێشەکان چارەسەر دەبوون، بەڵام بەداخەوە پێوەی پابەند نەبوون و ئێستا دەبێت بگەڕێینەوە بۆ دەستوور".

١١تشرینی دووەم ٢٠٢٥ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە دەچێت، لە هەرێمی کوردستانیش پارتە سیاسی و بەربژێرەکان دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن کردوە.




PM:06:21:12/10/2025