بەرەی گەل: سەروەری یاسا لە ژێر گومانێکی یەکجار زۆردایە

بەرەی گەل پەیامێکی توند ئاڕاستەی دامەزراوە دادوەرییەکان دەکات و دەڵێت'' سەروەری یاسا بە تەواوی پێشێلکراوە.'' 

بەرەی گەل دووشەممە ١٣ی تشرینی یەکەم لەڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند'' لەعێراق و هەرێمی کوردستان یاسا و سەروەری یاسا لە ژێر گومانێکی یەکجار زۆردان، هێزەی میلیشیایی لە سەروو یاسا و دەستورە.''

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، سەرۆکی دامەزراوەی دادوەری لەهەموو کەس زیاتر یاسا پێشێل دەکات، خۆی کردوە بە سیاسیەکی تەواو جوڵەپێکراو لەپێناو جێبەجێکردنی هەژمونە سیاسیە ئاراستەکراوەکان. 

 بەرەی گەل دەڵێت'' و زەحمەتە قەناعەت بەوەبێنین کە دامەزراوەی سەربەخۆی سیاسی و نیشتیمانین، بەڵکو بەپێچەوانەوە کۆی گشتیان لەژێر پرسیاری قوڕسی شەرعی بوندان.'' 

ئەو حیزبە بە ڕوونی باس لەوەدەکات کە سەرۆکی دامەزراوەی دادوەری بە بەرچاوی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدڕال و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی دامەزراوە دادوەری و تەواوی دامەزراوە بالاکانی هەرێمی کوردستان، دەیان هەزار چەکدار جوڵە پێدەکات بەچەکی پێشکەوتو پەلاماری مالی کەسێکی ڕەسمی و سیاسی دەدات و بەئاگر و ئاسن کۆمەلکوژی ئەنجام دەدات . 

ئەمە لە کاتێکدایە، لە دوای شەڕی لالەزار کە لە نێوان لاهور شێخ جەنگی و هێزە ئەمنییەکان ڕوویدا، کە تێدا لاهور دەستگیرکراوە. 





AM:12:10:13/10/2025