سلێمانی.. لەسەر کوشتنی منداڵێک و چایچییەک دوو ئەندامی کۆماندۆ سزای قورس دەدرێن

دادگای سلێمانی لەسەر دۆسییەی کوژرانی مێردمنداڵێک و چایچیەک  دوو ئەندامی هێزەکانی کۆماندۆی بە زیندانیکردنی هەتاهەتایی سزادا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی دوێنێ لە دادگای سلێمانی دوو دۆسیە تایبەت بە کوشتن بڕیاری لێدرا، و دوو کارمەندی هێزەکانی کۆماندۆ سزای قورس دران.

یەکەمیان سزای بەندکردنی هەتاهەتایی بۆ کارمەندێکی کۆماندۆ لەسەر کوژرانی مێردمنداڵێک بەناوی شا ڕەوەندە بابا عەلی کە ساڵی ٢٠٢٤ لە گەڕەکی ڕاپەڕین بە دەسترێژی ئەندامێکی کۆماندۆ کوژرا.

دووەمیش پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر کارمەندێکی دیکەی کۆماندۆ بە تۆمەتی کوشتنی ئاری چایچی بەهەمان شێوە لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی.




AM:09:23:13/10/2025