ژمارەیەک خەڵکی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا هەڕەشەکانی لایەنگرانی ئیسلامی سیاسی دژی یەکێک لە نمایشەکانی زانکۆی سلێمانی بە ناوی (ژیانەوە)، پێرفۆرمانسێکی ڕەمزی بوو کە گوزارشت لە ئازادبوونی ژنانی ڕۆژئاوا دەکرد لە ژێر جەور و ستەمی داعش، هاتنە دەنگ و دەڵێن" وەک هەمیشە ئیسلامی سیاسی، سوپایەک لە جنێوفرۆش و تەکفیرییان لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان خستەگەڕ بۆ جنێودان، هەڕەشەکردن، تەکفیرکردن و لەکەدارکردنی کەرامەتی ڕێکخەرانی دیدارەکە و ئەندامانی گرووپی هونەرگەی وڵات".
دەشڵێن" ئێمە وەکو کۆمەڵێک لە خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان ئەم هەڕەشە و داگیرکردنەی کایەی ئەکادیمی و هونەریی و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردی کە لەلایەن ئیسلامی سیاسییەوە هەوڵی بۆ دەدرێت، ڕەتدەکەینەوە. ئەرکی حکومەتی هەرێمە ڕێگەبگرێت لەم پاشاگەردانییە کلتووریی و سیاسییە."
دەقی بەیاننامەکە:
توێژینەوەی زانستی و داهێنانی هونەری لەژێر هەڕەشەدان لە هەرێمی کوردستان
لە ڕۆژانی ٢٥ بۆ ٢٧ی سێپتەمبەر، دامەزراوەی کەشکوڵ لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی دیداری (کوردناسیی) بۆ کۆمەڵێک لە توێژەران و شاعیران و هونەرمەندان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوە، ڕێکخست. سێ ڕۆژی پڕ لە گفتوگۆ و گوتاری گرنگ سەبارەت بە هۆنراوە، وێژە و کلتووری کوردی و پەیوەندی سۆفیزم بە هۆنراوەی کلاسیکەوە. لە هەمان کاتدا تیپی (هونەرگەی وڵات) لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بانگهێشت کرابوون، هەم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر شێواز و بنەمای کارکردنیان، کە تەنها لە گۆرانی گوتندا کورتناکرێتەوە، بەڵکو ئەرشیفکردن و زیندووکردنەوەی کلتوور و هونەری کوردییە لە ڕۆژئاوای کورستان.
لە کۆتا ئێوارەی دیدارەکەی زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی، تیپی (هونەرگەی وڵات) کۆمەڵێک ئاوازی ناوازەیان پێشکەش بە سەدان ئامادەبوو کرد. یەکێک لە نمایشەکان بە ناوی (ژیانەوە)، پێرفۆرمانسێکی ڕەمزی بوو کە گوزارشت لە ئازادبوونی ژنانی ڕۆژئاوا دەکرد لە ژێر جەور و ستەمی داعش. نمایشەکە 'داماڵینی بورقا' بوو، بە مانای داماڵینی بورقا و دەرکەوتنی جلی کوردی شەڕڤانان بوو، کە ڕەمزە بۆ خەباتی ژنان و پیاوانی گەریلا، کە بەو بەرگە کوردییەوە، شکستیان بە هێزی تاریکی داعش هێنا.
جێی داخە بەشێک لە بانگخوازان و لایەنگرانیی ئیسلامیەکان هەر زوو کەوتنە هێرشبردن و ناوزڕاندن. لە هەموو ئەو کارە گرنگ و باشانەی کە لەو دیدارەدا ئەنجامدران، هیچ شتێک سەرنجی ئەوانی ڕانەکێشا، بۆ ستایش، یان ڕەخنەی ئەقڵانی، بەڵکو بە شێوەیەکی هیستیری و دوور لە هەموو بەهایەکی گفتوگۆی کراوەو مەدەنی، دەستیانکرد بە هەڕەشە و سکاڵا تۆمارکردن و ناوزڕاندنی زانکۆی ئەمریکی و گروپی هونەرگەی وڵات. کەوتنە هەڕەشەکردن لە ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە و تەنانەت سەرۆکی زانکۆکەش کە بەڕێز (دوکتۆر بیلال ئەحمەد)ە.
وەک هەمیشە ئیسلامی سیاسی، سوپایەک لە جنێوفرۆش و تەکفیرییان لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان خستەگەڕ بۆ جنێودان، هەڕەشەکردن، تەکفیرکردن و لەکەدارکردنی کەرامەتی ڕێکخەرانی دیدارەکە و ئەندامانی گرووپی هونەرگەی وڵات. لە هەمان کاتدا، چەواشەکردنی خەڵک، بەوەی ئەم گرووپە موقەدەساتی ئیسلامیان، کە بورقایە، لەکەدار کردووە. لە کاتێکدا ئەوە لای هەمووان ئاشکرایە کە لە هەموو مێژووی کوردستاندا، ژنانی کورد بورقایان نەپۆشیوە تا ئەم کۆمەڵە پیاوە ئیسلامییە بە نوێنەرایەتی ژنانی موسوڵمانی بورقاپۆشی کورد بێنە دەنگ و هەڕەشەکردن.
ئەمە یەکەمجار نییە کە ئەندامان و لایەنگرانی ئیسلامی سیاسی کوردستان، بە کارنامەیەکی دژە کوردانە و بە ناوی موسوڵمانانی کوردستان، سووکایەتی بەهەموو جوانیەکانی ئەم نیشتیمانە بریندارە دەکەن: سووکایەتی بە دەنگی ئازادی، هونەر، توێژینەوەی زانستی، شیعر و وێژەی کوردی. هێرشەکانیان بۆ کار و چالاکی چاندی و فەرهەنگی کە لەدەرەوەی دنیابینی ئەوان بێت بووە بە پیشە و کاردانەوەیەکی باو کە ئامانج تیایدا لێدانە لە بەها کلتووری ومێژوویی و فەرهەنگییەکانی خەڵکی کوردستان. هەوڵی بە ناسیاسیکردنی کورد لە مێژوو و کۆنتێکستی سیاسەتی خۆی وەک کورد دەدرێت لە ڕێگەی یاریکردن بە هەست و سۆزی خەڵکی کوردستان لە پێناو بەرژەوەندی و کۆمەڵێک ئەجێندای تایبەت. دەرئەنجامی ئەم جۆرە لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی ئیسلامی لەکوردخستنی موسڵمانانی کوردە.
کوردستان و کوردبوون لەژێر کارنامەی داگیرکەراندا و بەتایبەت لە ڕێگەی ئەندام و لایەنگرانی حیزبە ئیسلامیە سیاسیەکان و کارنامەکانیان دووچاری دووبەرەکی کۆمەڵایەتی و توندڕەوییەکی ئاینی ترسناک بووە. ئەم کارنامە ئیسلامییە مەبەستی ئاین نییە، بەڵکو مەبەستی کڕۆکی کوردبوونە. لە ڕێگەی گوتار و ڕەفتارەکانیان سوکایەتی بە شۆڕشەکانی گەلی کورد بۆ ڕزگاری و دژی بیری توندڕەوی دەکەن، نمونەی وەک نزمنرخاندنی جلوبەرگی کوردی ئەندامانی گروپی هونەرگەی وڵات، کە شۆڕشی دژ بە ستەم و داگیرکاری ڕێکخراوی داعشی پێ کراوە. ئەم جۆرە لە سوکایەتی و نزمنرخاندنە لە لایەن ئیسلامی سیاسییەوە لە زۆر چالاکی مرۆیی، فەرهەنگی، مەدەنی، هونەری و زانستی دا بەرجەستە دەبێتەوە.
ئێمە وەکو کۆمەڵێک لە خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان ئەم هەڕەشە و داگیرکردنەی کایەی ئەکادیمی و هونەریی و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردی کە لەلایەن ئیسلامی سیاسییەوە هەوڵی بۆ دەدرێت، ڕەتدەکەینەوە. ئەرکی حکومەتی هەرێمە ڕێگەبگرێت لەم پاشاگەردانییە کلتووریی و سیاسییە. حکومەتی هەرێم و هەموو حیزبە سیاسیەکان بە بەرپرسیاری مێژوویی دەزانین بۆ ڕێگرتن لە هەوڵی تواندنەوەی شوناسی فەرهەنگیی خەڵکی کوردستان، وە هەروەها ڕێگرتن لە زاڵکردنی دەنگی جەهل و نەزانی بەسەر زانست و هونەر و داهێناندا. لە هەمانکاتدا، مافی ئازادی ڕادەربڕین و گوزارشت مافێکی ڕەوا و بنچینەییە و ئەرکی دادگا و هێزە سیاسییەکانە ئەم مافە لە قەوارەی هەرێم بپارێزن. لە هەمانکاتدا، مایەی نیگەرانییە هەندێک لە میدیا و ڕۆژنامەنووسان لەو کاتانەدا ڕۆڵێکی نەرێنی دەگێڕن لە ورووژاندنی خەڵک و دروستکردنی ناکۆکی و دووبەرەکی و هاندانی توندوتیژی. ئەرکی میدیا و ڕۆژنامەنوسانە بەرپرسیارانە و ڕەوشتیانە و دوور لە لایەنداری مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکەن و نەبنە ئامڕازی بەرهەمهێنانی توندوتیژی.
ئیدی دەبێت ئەم دۆخە کۆتایی پێبێت و چیتر ڕێگە نەدرێت دادگاکان بۆ یەکلاکردنەوەی زۆرانبازییە بارگاویکراوەکان بە کارنامەی لایەنێکی دیاریکراو بخرێنە گەڕ. داواکارین، زانکۆکان، هونەر و داهێنان و توێژینەوەی زانستیی دووربن لە دەستتێوەردانی هەر کەس و لایەنێک. زانکۆ شوێنی بەرهەمهێنانی زانستە، زانست ئازادانە بەرهەم دێت، نەک لەژێر تەکفیر و فەتوا و هەڕەشەی سکاڵاکردن. داهێنانی کلتووری، هونەری و خەیاڵدانی هونەرمەند ئازادە، نابێت ڕێگە بدرێ هیچ ئاین و حیزب و کەس و لایەنێک دەست تێوەردان، یان هەڕەشە بکات.
لەگەڵ ڕێز و سوپاس
تێبینی: ناوەکان، بە پێی ڕیزبەندی (ئەلف و با) ڕێکخراونەتەوە..
پیشەناو
کاسب ئاراس رەشید
مامۆستا ئاراس گاهیر حەمە علی
شانۆکار ئاراس عەبدولڵا مەحمود
کارمەندی پەرتووکخانە ئارام جەلال
ئەندازیار و چاودیری مافی مرۆڤ ئارام حەمە ساڵح
وەرگێڕئارام ڕەشید
نووسەرئارام سدیق عەبدول
شانۆکارئارام قادر مەمەند
رۆژنامەنوس / توێژەری کۆمەڵایەتیئاریان ئومێد عارف
فەرمانبەر ئارەزوو سیراجەدین سەبری
دکتۆر لە زانکۆ ئارەزوو محمود خدر
مامۆستا ئازاد محەمەد حسین
نوسەر و لێکۆڵەرەوە ئاسۆ جەبار
كاسب ئاسۆ گۆران موحەمەد
کارمەندی بانک لەکەنەدا ئاسیا مجید عارف
مامۆستای زانکۆ یاسین عومەر ئیبراهیم
بەڕێوبەری بەشی سەلامەتی لە پێگەی بیناسازی ئاکام مزەفەر ئەسعەد
فەرمانبەرئاکۆ محەمەد فەرەج
رۆژنامەنووس ئاڵا محمد
ژمێریارئاوێزان هوا محەمەد ئەمین
هونەرمەندی شێوەکار ئیدریس ابی زید صدیق
ڕۆماننووس - سایکۆلۆژیستی پەروەردەیی لە ئەڵمانیا ئیسماعیل حەمەئەمین
شاعیر و نووسەر ئەرخەوان رەسول ئەحمەد
فەرمانبەرئەردەڵان غەفوور ئەمین
مامۆستا ئەسعەد دوروودی کەمانگەر
توێژەری کۆمەڵایەتی ئەفسانە مستەفا عەبدوڵا
ئەکادیمی ئەڤین رەمزی دزەیی
لێکۆڵەرئەڤین عزیز
نووسەر ئەنوەری ڕەشی عەوڵا
ڕۆژنامەنووس ئەیوب تەها محەمەد
چالاکی مەدەنی بابان جەعفەر حەمە
سینەماكار بروا کامل عەتار
پارێزەر بڕیار محسن مصگفی
هونەرمەندو نوسەر بورهان غەفور قەرەداخی
فەرمانبەر بیار ڕەشید عارف
ڕۆژنامەوان و چالاکی مەدەنی بێریڤان محەمەد
شانۆکار بێستان سالار محمد
شاعیر بەرزان هەستیار
دەرمانساز بەشیر حەمەڕەشید
بێ کار بەناز صاڵح
کارمەندی ریکخراو بەهار مونزیر عوسمان
مامۆستای زانکۆ لە سوید بەهجەت عومەر عەبدوڵا
مامۆستای یاریدەدەر شێوەکار بەیان عەلی مستەفا
پیرۆ پیرانی
شاعیر پشتیوان عەلی
شاعیر پێشەوا کاکەیی
چالاکوانی مەدەنی، رۆژنامەنوسپەروا علی
چالاكوانی مەدەنی پەروین عەزیز سەعید
ئەكتەر تابان یاسین
شارەزایی دادوەری لە ڕاگەیاندن تریفە حسن حسین
كارمەندتریفە عبدالقادر
كاری سەربەخۆ تریفە عەزیز حەسەن
كاری سەربەخۆ تریفە ئەمین
ڕاهێنەری نیشتەجێ بوون تەڵا خۆشکەلام
هونەرمەند ، چالاکوانی میدیایی جەبار حەمەد
چالاکی سیاسی و ئەرشیفەوان چالاك محمد عبدالرحمن
هونەرمەند چیمەن اسماعیل محمد
نوسەرحەلیم یوسف
نووسەر حەسەن حوسێن
چیرۆکنووس حەمە سەعید زەنگنە
کرێکار حەمە کاکەڕەش
كارمەند حەیات محمد امین محمد
خانەنشین خەلیل محەمەد قادر
نووسەرخەندە حەمید مستەفا
نوسەر و روناکبیرد. دارا محەمەد
مامۆستاد. شیرین حسێن دڕەیی
مامۆستای زانکۆد. هیوا سلام خالد
سەرۆکی دامەزراوەی پەید.سەروەر عەبدولڕەحمان عومەر
خوێندکاری ماستەر لە شانۆداستان بەرزان عمر
مامۆستا دانا حەمید محەممەد
فەرمانـبــــەردانا علی
نووسەر دانا فایەق
خوێندكاری دكتۆرا داهام محەمەد
فیلمساز دڵگەش رۆژبەیانی
مامۆستا دلێر ڕەئوف ڕەسول
موزیسیەن دلێر کەمانگەر
مامۆستا دیار محمد فەیزوڵڵا
فەرمانبەر⁄ چالاکوانی شارستانی دیاری مەحمود تۆفیق (دیاری چالاک)
ڕاگەیاندن كار دیدار شەهلا
نێتۆركدییە ئومێد محمد
نووسەر دەوەن مەعروف
دەرونناس ڕاز حەسەن بابەکر
سەرباز ڕاڤین کاسرا
ئەکتەر و دەرهێنەر یڕامان عەبدولعەزیز حەسەن
نوسەر و شانۆکارڕزگار حەمە ڕەشید
Operatörڕزگار شەمەیی
مامۆستاروناک مجید فتاح
فەرمانبەر ڕووبار یوسف سعید
رۆژنامەوان رۆزا خالد عەزیز
ڕۆژنامەنووس ڕۆزا شێخانی
شاعیر و نووسەر ڕۆژا ناسر کاکەمەد
پەرستار ڕۆژان ڕووف محمد
مامۆستاڕۆشنا محمەد نادر
پەرستاری منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت ڕێباز ئازەرپوور
کاسب ڕێبوار تەها
نووسەر ڕێبین خدر
هونەرمەند ڕێزان بەتولە
توێژەر و شانۆكارڕێزان ساڵح حەمە ئەمین
مامۆستای زانكۆڕێزان نورەدین حەسەنی
نووسەرو کۆمەڵناس ڕێگا ڕووف
توێژەرڕێناس حەسەن بابەکر
هونەرمەند و مامۆستای زانكۆڕەنج حیکمەت محەمەد
پەروەردەكار و زانستكار ڕەوا هەژار
نوسەر و شانۆکار زاهیر عەبەڕەش
مامۆستای زانكۆ زریان جیزنی محمد
وەرگێڕی زارەکی و نووسراوەی مۆڵەتپێدراو ژان جەلال
راوێژكار ژیلا حەسەن پوور
رۆژنامەنووس سابیر سمایل
دامەزرێنەری ڕێكخراوی هەرگیز پێلا و فادیمە لە یاد مەكە سارا محەمەد
چالاکوان سازگار عەبدوڵا مەحمود
ڕۆژنامەنوس سازیان تالب ساڵح
ڕۆژنامەنوس ساکار عەبدوڵلا عبدلرحمن
مامۆستا ساکار فاروق مجید
دەرهێنەر سالار سوڵتان
بەشی پەرستیاری سامڕەند سەرزەلی
میدیاكار سان ساراڤان
خوێندكار ساوێن سابیر
دەروونناسی كلینیكی و توێژەر ساوێن یاسین
سروشت چالاک
ژنی ماڵەوە سروە هەمزە محمود
چالاكوان سنوور حەسەن ڕەشید
مامۆستا سولماز دوروودی
جووتیار سۆران حمەنجم احمد
نوسەر سۆران خورماڵی
ڕاوێژكاری كاری ڕێكخراوییسۆران قادر سەعید (سۆران کۆستە)
چالاكوان سۆزان سەعید
توێژەر سەباح ساڵح ئەحمەد
نووسەر و وەرگێڕ سەباح ئیسماعیل محەمەد
فیلمساز سەرکەوت تارۆ
شانۆكارسەرکەوت وەلی عەزیز
چالاکی مەدەنی سەعید حسین
ڕۆژنامەوان سەلاح حوسێن پور
ڕۆژنامەنووس سەلاح خدر
وێنەگرسەنگەر عەبدوڵڵا کەریم
مامۆستا شادی سەمەد كاكەمەد
فەرمانبەر شادیە محمد سعید
ڕۆژنامەنووس شاسوار مامە
ڕۆژنامەوان شاڵاو حەبیبە
هونەرمەند، نوسەر، مامۆستای یۆگاشانۆ ابراهیم مەتۆ
مامۆستای زانكۆشانۆ ئازاد ساڵح
فۆتۆگرافەر شاهۆ عەبدولقادر عومەر
مامۆستای هونەرشریڤان سەعید جەرجیس
هونەرمەند شکۆ عومەر کاکەڕەش
شانۆكار شوان جلال فارس
نووسەر و ڕۆژنامەنووس شوان حەمە
شانۆكار شوان کەریم حەسەن
ڕۆژنامەنووس شوان محەمەد مەحمود
هونەرمەندی شێوەکار شوکر بلباس
ڕۆژنامەنووس شۆخان کەریم حەمە فەرەج
ڕۆژنامەنووس شۆخان مەحمود عەزیز
مامۆستا، هونەرمەند شۆڕش ساڵح
نووسەر شێرزاد هەینی
ئاكادیمیست و توێژەر شێرکۆ کرمانج
مامۆستا شیرین کەریم
ڕاگەیاندنكار شێنێ محەمەد تاڵب
ئەندازیار شەهلا نەجمەدین محەمەد
چالاکوان شەیدا مەعروف محمود
کارمەند صباح حسن کریم
دەرهێنەر و نوسەری شانۆعادل اسماعیل
ڕۆژنامەنوس عبدالکریم علی نجم
شێوەکارعومەر دەروێش عزیز
شانۆكارعیماد مەهدی جەبار
مامۆستاعەباس ئیسماعیل حەمەد
مامۆستای زانکۆعەزیز ڕەئووف
سینەماكارعەلی کاکە
نووسەرو ڕۆژنامەنووس عەلی محەمەد ئەمین
هونەرمەندی شیوەکار فائق رەسول
سەرۆکی ڕێکخراوی شیهانە لە جیهانی عەرەبی فریال عبداللە قادر
خانەنشین ـ چالاکڤان فەتاح خەلیل زاخۆیی
نووسەر و وەرگێڕ فەرهاد چۆمانی
شاعیر و نوسەر و مافپەروەر فەرەیدون حەمەئەمین سەعید
هونەرمەند فەهد حەربۆ خدر
بەرپرسی دەوامی ئێواران لەکتێبخانەی گشتی سلێمانی فەوزیە ساڵح عەبدوڵا
شاعیرقادر سەمەد
ڕۆژنامەڤان كوردستان لەزگیاڤا
ڕۆژنامەوان کارزان عەلی عوسمان
مامۆستا کاروان جوهر محمد
هونەرمەند کانی سەعید
نووسەر و وەرگێڕکانی عومەر
نوسەر وڕۆژنامەنوس کاوسێن بابەکر حسێن
رۆژنامەنووس کاوێز مەلا پەروێز
نووسەر کاوە فاتیحی
نووسەر کنیر عبداللە حمە عزیز
توێژەر کوردە باپیر مجید
ئەندازیار کۆسرەت عەبدولڕەحمان محەمەد
نووسەر و شاعیر کەژاڵ نوری
كچی ماڵ کەنار صالح حمە امین
نوسەرو شاعیر گوڵزار فەرەج محەمەد
سترانبێژ و ئەکتەری شانۆگولستان تاهیر
چالاکوان گوڵستان سەعید محەممەد
ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی لازۆ ئازاد
توێژەر لانە شێخە
ئەرشیفست و دەستەی بەڕێوەبەری ماڵپەری ئەرشیفیکورد کۆلێکتمانو بەرزنجی
خاوەنكارمحمد دڵشاد عبدالقادر
مامۆستا محمد عبدالحمید کریم
دەرهێنەر و نوسەر محێدین مەمۆ ئەرسەلان
رۆژنامەنووس، نووسەر، وەرگێڕمستەفا زاهیدی
توێژەری كۆمەڵایەتی مڤفر شێخە
چالاكوان و چاودێری سیاسی موهەنەد ئەمین
شانۆكارمیدیا رەووف بێگەرد
نووسەرمیران ئابراهام
فەرمانبەرمیهرەبان علی حسین
کرێکاری قاڵب دروست کردن مەریوان ڕەحیم
ڕۆژنامەنووس و هونەرمەند مەریوان عەلی ساڵح
مامۆستای زانكۆی ئەمستردام مەریوان وریا قانع
توێژەر مەنسوور تەیفووری
مامۆستای زانكۆ ناز حکیم محمد
ژنی ماڵ ناهید محسن اسماعیل
خاوەنكار نوا خالد کریم
نووسەر نیاز برایم
هونەرمەند/ ڕێکخەر نیگا سەلام لەتیف
كارمەند نینا جمیل
چاپەمەنی نەبەرد سالار ئەحمەد
ڕۆژنامەنووس نەبەز ڕەشاد حەمەد
مامۆستای زانكۆ نەبەز سەمەد
كاسب نەبەز صاڵح حمە ئەمین
چالاكوان نەرمین عوسمان حەسەن
ئەندازیاری خانەنشین نەزیرە حارس عبداللە
مامۆستا نەشمیل حمەڕەشید
یاریدەدەری تەكنیكی دەرمانسازی نەهیە خوشکەلام
ئەندازیار نەوزاد عومەر عەلی
رۆژنامەوان هانا شوان حەسەن
نووسەر و وەرگێڕ هاوار محەمەد ڕەشید
شارەزای بە بازاڕكردنی دیجیتاڵی هاوڕێ کمال محمد
نووسەر و فێمینست هۆزان مەحمود
ڕۆژنامەنووس هۆگر کەمال تەها
فەرمانبەر – نووسەری بواری جینۆسایدهۆمەر محەمەد
هونەرمەند هیمن حسن حسین
مامۆستاهیوا سابیر سابیر
نووسەر و ڕۆژنامەنووس هیوا سەید سەلیم
مامۆستای خانەنشین هیوا محمد عباس
خوێندكاری دكتۆراهیوا موسا ڕەحیم
ئەندازیاری IT هەتاو اسعد عزیز
كرێكارهەدیە ساڵح ئەحمەد
دبلۆم كیمیا - شێوەكار هەڤاڵ ئەحمەد حسەین
ڕۆژنامەنووس هەڵوان جەلال عەزیز
چالاكوانی مەدەنی هەڵوێست کەریم
شاعیر و نووسەر- مامۆستای ئەدەبیات هەندرێن مەهدی ئەحمەد
فیلمسازهەوراز محەمەد حمەڕەشید
فیلمساز یاد دین
رۆژنامەنووس..سروە عەلی محەمەد