خێرایی با زیاد دەکات و خۆڵبارین دەستپێدەکات

کەشانسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکاتەوە و دەڵێت" خێرایی با زیاد دەکات و خۆڵبارین دەستپێدەکات".

بە گوێرەی پێسبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە کەش کەش پەڵەهەور و ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور لەگەڵ زیاد بوونی خێرای بۆ سەرووی (٢٠)کم  لە کاتژمێرێکدا , هەندێ کات لە ئەنجامی زیادبوونی خێرای با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە لە هەندێ ناوچەی سنووری پارێزگای هەولێر و پارێزگای کرکووک و بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و پلەکانی گەرما / کەمێک به‌رز ده‌بێته‌وه‌ به‌ (١-٢) پلە ی سیلیزی. 

ئاشکراشی دەکات کە سبەی سێ شه‌ممه‌ کەش ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتی. 
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٣١ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٠ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٣٠ پلەی سیلیزی

زاخۆ  : ٣٢ پلەی سیلیزی

ئامێدی : ٢٨ پلەی سیلیزی

ئاکرێ : ٣٠ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣٢ پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : ٢٩ پلەی سیلیزی

سۆران : ٣١ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٢ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٦ پلەی سیلیزی




AM:11:11:13/10/2025