ئاگرەکەی هەولێر کۆنترۆڵکرا

‌وێنەی ئاگرەکە

لەسەر ڕێگای هەولێر- کەرکوک ئاگرێک لە کارگەیەکی دروستکردنی پلاستیکی جلشۆر و فێنککەرەوە کەوتەوە و بە پێی قسەکانی وتەبێژی بەرگری شارستانی کارگەکە ناوی تۆمارکراو نەبوە و هیچ مەرجێکی سەلامەتی نەبوە.

ئەمڕۆ، ١٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ ئاگرێک لە یەکێک لە کارگەکانی دروستکردنی پلاستیکی ئامێری جلشۆر و فێنکەرەوە کەوتەوە دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر شاخەوان سەعید، لە لیدوانێکدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند" بە خۆشحاڵیەوە زیانی گیانی نەبوە، دەستمان کردوە بە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە تا بزانینن هۆکارەکە چیبوە، بەڵام کارگەکە هیچ مۆڵەتێکی لای ئێمە نیە و مەرجەکانی سەلامەتیش لە ناو کارگەکەدا نەبوە".

بە پێی زانیاریەکانی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لەم ساڵدا ڕێژەی ئاگر کەوتنەوە لە سنوری پارێزگای هەولێر لە ٤٠٪ بۆ لە ٥٠٪  کەمی کردوە.






PM:02:44:13/10/2025