سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداریەکی بۆ لایەن و بەربژێرەکان بڵاوکردۆتەوە کە بچن ئەو فلێکس و پۆستەرانەیان چاک بکەنەوە کە بە هۆی ڕەشەباوە کەوتونەتە سەر شۆستە و شەقامەکان.
ئەمڕۆ ١٣تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و ئاگادری هەموو لایەن و بەربژێرەکانی کردوە، کە بە هۆی ڕەشەباوە لە دوێنێ شەوەوە فلێکس و پۆستەرەکانیان، کەوتون و زیانیان بەرکەوتوە و بە ناو شەقام و شۆستەکاندا بڵاوبونەتەوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوە" ئەرکی شارەوانیی و تیمەکانمان نییە کە پۆستەر و فلێکسەکان دەستکاری بکەن و دایان بنێنەوە، بۆیە داواتان لێدەکەین هەستن بە چاککردنەوەی پۆستەر و فلێکسەکان"
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتوە "لە ئەگەری بەدەمەوە نەچوونی ئەم ئاگادارییە، سەرۆکایەتیی شارەوانیی لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و دروستنەبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ هەڵدەستێت بە لابردنی سەرجەم ئەو پۆستەر و فلێکسانە".
١١تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەست پێدەکات، لە ٣ تشڕینی یەکەمەوە بانگەشەی هەڵبژاردن لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەستی پێکردوە.