فەرماندەی هێزەکانی سوریایی دیموکرات، ئاشكرایدەکات، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ڕۆلێ تورکیا هەیە لە سوریا.
مەزڵوم عەبدی، لە دواین لێدوانیدا، ڕایگەیاند'' هەر یەک لە هەسەدە و حوکمەتی دیمەشقیش وستی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازاریان هەیە لە دواین کۆبوونەوشیان بە تەواوی باسیان لەو بابەتەکردوە.
سەبارەت بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە مەزڵوم عەبدی وتی'' ڕۆڵ و ئەدای تورکیا پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە هیوادارین کە ڕۆڵیکی پۆزەتیڤیان هەبێت لەو ڕێککەوتنەدا.''
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرە خەڵە گرنگەکانی بۆ ڕێککەوتن شێوازی تێکەڵ کردنی هێزەکانی هەسەدەیە لە ناو وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ کە پێویستی بە لێکتێگەشیتنی زیاتر هەیە.
سەبارەت بە ئیدارەدانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا مەزڵوم عەبدی جەختیکردەوە لەوەی هێشتا ئیدارەدانێکی ناناوەندیان دەوێت ئەمە لە بەرژەوەندی هەمووانە.
مەزڵوم عەبدی وتیشی'' باوەڕیان وایە کە نەوت و سەرچاوە سروشتییەکانی دیکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا موڵکی هەموو سوورییەکانن، و دەبێت داهاتەکەی بە یەکسانی بەسەر پارێزگاکانی سووریادا دابەش بکرێت."
ئەمە لە کاتێکدایە، هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بەردەوامە و تا ئێستا ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە زیاتر دەبێت.