زیندانییەكی كوردێك خەڵاتی نێودەوڵەتی مافەكانی مرۆڤی وەرگرت

‌محەمەد سدیق كەبودوەند
خەڵاتی ساڵی 2014ی ناوەندی نێودەوڵەتی مافەكانی مرۆڤ لە كەنەدا پێشكەش بە محەمەد سدیق كەبودوەند، سەرۆكی رێكخرای مافی مرۆڤی كوردستان كرا.

محەمەد سدیق كەبودوەند، هەڵسوڕاوی مرۆڤ‌و رۆژنامەنوسی كوردی رۆژهەڵات، لەشاری دیواندەرە لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە. ناوبراو بەهۆی هەڵسوڕانی لەبواری مافەكانی مرۆڤ‌و دامەرزاندنی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە بە 11 زیندان مەحكوم كرا.

كەبودوەند ئێستا ماوەی زیاتر لە 7 ساڵە لەزینداندا بەسەردەبات.

سەرۆكی رێكخرای مافی مرۆڤی كوردستان پێشتری  لەساڵی 2009 خەڵاتی رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ ناسراو بە خەڵانی "هێلمەن/هەمت"ی پێبەخشرا.




PM:03:19:17/12/2014