بەغداد بەشێكی دیکەی پارەی جوتیاران دەنێرێت


وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی: بڕی ١٥ ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ ساڵی ٢٠٢٥ خرایە سەر هەژماری وەزارەت.

ئەمڕۆ، ١٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند " وەجبەیەکی دیکەی پارەی جوتیاران گەشتوە، کە بڕەکەی ١٥ ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینارە، سبەینێ لە پارێزگای هەولێر و هەفتەی داهاتوو لە سلێمانی و دهۆک دەست بە دابەشکردنی دەکەین".

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە "ئەو جوتیارانەی لە یەک تەن هەتا پەنجا تەنیان لێ وەرگیراوە شایستەکان وەردەگرن، پاشان ئەوانەی بڕی زیاتریان تەسلیم کردوە وەریدەگرن، بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی  گەنمەکانیان".

سەبارەت بەشی هەر پارێزگایەک لەو پارەیەی گەیشتوەتە سەر هەژماری وەزارەت، پارەکە بەم شێوازە دابەشکراوە:

شەش ملیار دینار بۆ سلێمانی.
پێنج ملیار دینار بۆ هەولێر .
چوار ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ دهۆک.


ساڵانە جوتیارانی هەرێمی کوردستان بڕی گەنمی بەرهەم هاتوو لە ڕێگەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەفرۆشن بە حکومەتی عێراق.




PM:09:27:15/10/2025