کەرکوک.. ژنێکی گەنج لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا

ژنێکی تەمەن ٣٢ ساڵ لە کەرکوک لە ماڵەکەی خۆیدا تەقەی لێکراوە و کوژراوە و تائێستاش تاوانبارەکە دەستگیر نەکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی تشرینی یەکەیمی ٢٠٢٥ ، سەرچاوە ئەمنییەکان بڵاویان کردووەتەوە کە  لە گەڕەکی عەدەن لە ناوەڕاستی شاری کەرکوک، ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

هاوکات سەرچاوە پزیشکییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە قوربانییەکە دوای ئەوەی بەسەختی بریندار بووە، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لەوێش گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە، قوربانییەکە ناوی (ک. ی. س.) بووە و تەمەنی ٣٢ ساڵە و  بکەری ڕووداوەکە دەستنیشانکراوە، هاوکات دەزگا ئەمنییەکان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دیاریکردنی چۆنییەتی  ڕووداوەکە و دیاریکردنی پاڵنەرەکانی و دەستگیرکردنی ئەوانەی تێوەگلاون.

تا ئێستا لایەنە پەویندیدارەکان هیچ زانیارییەکی فەرمیان سەبارەت بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە و باری یاسایی و هۆکاری رووداوەکە  بڵاونەکردوەتەوە.




PM:01:44:16/10/2025