هێزە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سوریا هێرشیان کردە سەر خاڵێکی ئاسایشی هەسەدە لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب و شەڕ و پێکدانان و قوربانی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع له ده‌وروبه‌ری گه‌ڕه‌كه كوردییەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حه‌له‌ب، هێرشیان کردووەتەسەر خاڵی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به‌هه‌سه‌ده‌یاندا، و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی هێزەکانی ئاساییشی ناوخۆی سەر بە هەسەدە برینداربوون.
هێرشەکە له‌لایه‌ن هێزێكی زۆری حكومه‌ته‌كه‌ی شه‌رعه‌وه ئه‌نجامدرا، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به‌هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)وه وه‌ڵامێكی توند دراونه‌ته‌وه.