وەزارەتی بەرگری تورکیا: هەسەدە تێکەڵی سوپا بێت، یەک دەوڵەت و یەک سوپامان لە سوریا دەوێت


وەزارەتی بەرگری تورکیا سورە لەسەر تێکەڵبوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بە هێزەکانی شەرع و ڕاگەیاندراوێکی دیکە لەو بارەیەوە بڵاو دەکاتەوە.


ئەمڕۆ،١٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، لە راگەیاندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیادا هاتوە" تێکەڵبوونی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە سوپای سووریا گرنگییەکی گەورەی هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش، لە هەماهەنگیی پێویستداین  و یەک دەوڵەت و یەک سوپامان دەوێت لە سوریادا".

وەزارەتی بەرگری تورکیا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە خۆیان بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی ڕەوشی سوریا و تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە بە ‌هێزەکانی حکومەتی کاتی سوریا و 
ڕایان گەیاندوە " ئێمه‌ش له‌ توركیا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌ماهه‌نگی پێویست له‌گه‌ڵ هاوتاكانمان ده‌كه‌ین و له‌نزیكه‌وه‌ چاودێری ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ ده‌كه‌ین".

ئەمە لە کاتێکدایە  ڕێکەوتنێکی هاوبەش لە نێوان بەڕیوبەری خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا  و حکومەتی کاتی سوریا لە ١٠ ئاداری ٢٠٢٥ واژۆکرا کە خۆی لە چەند خاڵکیدا دەبینیەوە واژۆکرا.

موزڵوم عەبدی لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی ڕایگەیاندبوو،لەگەڵ حکومەتی سوریا بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە گەیشتونەتە چەند خاڵێکی ڕێکەوتن، بەڵام تا ئێستا لەسەر لامەرکەزیەت بۆ بەڕێوبەری خۆسەر نەگەیشتونەتە هیچ ئەنجامێک. 





PM:08:18:16/10/2025